وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بینه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی‌ كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و باسی‌ خاڵه‌ هاوبه‌ش و ناكۆكه‌كانیان ده‌كه‌ن.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتی بۆ میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی نێوان یه‌كێتیی و پارتی كه‌ له‌ 17ی مانگی رابردوو له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌چوو بڕیاردرا دوای سه‌ری ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر بكرێت".

وتیشی‌: "بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی یه‌كێتیی كه‌ له‌ د. رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئامانج ره‌حیم پێكهاتوون له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی پارتی كۆببنه‌وه‌".

وته‌بێژی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كاراكردنی چۆنێتی پێكه‌وه‌ كاركردن له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاجیاكان ده‌كرێت و باسی خاڵه‌ هاوبه‌ش و ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌ردوولاش ده‌كرێت".


PM:02:35:04/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 9012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت