كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ‌ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ‌ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران و بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی‌ گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2025 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ درووستبوونی هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌ور".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بێت به‌ (1-42) پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با  5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 5- 1- 2025 ئاسمان ساماڵ و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆرێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌شاخاویه‌كان وه‌ هه‌روه‌ها بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كان ".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ. خێرایی با  5 - 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر : 15 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی : 14 پله‌ی سیلیزی

دهۆك : 14 پله‌ی سیلیزی

كه‌ركوك : 16 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌ : 14 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ : 15 پله‌ی سیلیزی

حاجی ئۆمه‌ران : 5 پله‌ی سیلیزی

سۆران : 12 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان : 17 پله‌ی سیلیزی


AM:10:24:04/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت