به‌رپرسێكی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ته‌له‌فۆنی بۆ مه‌سرور بارزانی كرد
وێستگه‌نیوز-
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری وزه، ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه قسه‌یان كردووه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم زیاتر له 25 ملیار دۆلار زیانی به عێراق گه‌یاندووه".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم، بڵاویكرده‌وه، دوێنێ هه‌ینی 3.1.2024 جێفری پایت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری وزه ته‌له‌فۆنی بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كردووه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت: "له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له زووترین كاتدا، چونكه وه‌ستانی، زیانێكی زۆری له بودجه‌ی گشتیی عێراق داوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كە "هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پێویستیی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور و رۆڵی گرنگی هه‌رێم له بره‌ودان به سه‌ربه‌خۆیی عێراق له بواری وزه و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرده‌وه”.
دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ش مەسرور بارزانی لە پلاتفۆڕمی (X) نووسی: "دواخستنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری بە ئابووری عێراق گەیاندووە".
به‌پێی بڕیاری ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، له ئاداری 2023ـه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه راگیراوه و تا ئێستا چه‌ند هه‌وڵێكی جۆراوجۆر له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌رێم و به‌غدا و توركیا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌مریكا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه نه‌كراوه.
كێشه‌كه‌ش زیاتر له‌سه‌ر نرخی به‌رهه‌مهێنانه له كوردستان، كه حكومه‌تی عێراق ئاماده نییه ئه‌و نرخه‌ی تێچوون بدات، كه كۆمپانیاكان داوای ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستیان له‌سه‌ر كردووه كه به‌راورد به عێراق زۆر زیاتره.
AM:09:27:04/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت