سەرۆک وەزیران: راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری لە بودجەی عێراق داوە
وێستگەنیوز_
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە چەند پرسێکی پەیوەست بە هەولێر و بەغدا کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد".
ئاماژەشیداوە، "هاوڕابووین لە سەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی ، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "جەختمان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی هەرێم لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری وسەقامگیریی ناوچەکە کردەوە".
PM:10:50:03/01/2025
ئهم بابهته 4232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت