وەزارەتی دارایی بەدواداچوونێکی وێستگەنیوز لەسەر داهاتی نانەوتی پشراستدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا تەنها نیوەی پێنج مانگی داهاتی نانەوتی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
بەپێی بەداداچوونێکی وێستگەنیوز کە پشتی بە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەستوە لە ساڵی 2024 وەزارەتەکە تەنها نیوەی پێنج مانگی داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد کردووە، بەپێی بڵاوکراوەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە داهاتی نانەوتی ساڵی رابردوو، تەنها نیوەی داهاتی مانگەکانی، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار و حوزەیران خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەرتی دارایی عێراق.
لە رۆژی 23ی کانووی یەکەمی 2024 بەپێی ئەو بەدواداچوونەی وێستگەنیوز کردی کە تیادا هاتبوو، لە ساڵی 2024 هەرێمی کوردستان تەنها 399 ملیار و 168ملیۆن و 961 هەزار دیناری بۆ بەغداد ناردووە.
هەروەها دوێنێ پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ساڵی 2024 تەنها 400 ملیار دینارمان لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد ناردووە".
بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوونەتەوە، ساڵی رابردوو بەم شێوەیە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد کردووە:
- رۆژی 27ـی ئایاری 2024، بڕی 85 ملیار و 119 ملیۆن و 634 هەزار دینار وەک نیوەی داهاتی نانەوتی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد کراوە.
- رۆژی 30ـی حوزەیرانی 2024، بڕی 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار وەک نیوەی داهاتی نانەوتی مانگی ئازار رەوانەی بەغداد کراوە.
- رۆژی یەکی ئابی 2024، بڕی 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 هەزار دینار وەک نیوەی داهاتی نانەوتی مانگی نیسان رەوانەی بەغداد کراوە.
- رۆژی 22ـی ئەیلولی 2024، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار وەک نیوەی داهاتی نانەوتی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد کراوە.
- رۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2024، بڕی 77 ملیار و 841 ملیۆن و 761 هەزار دینار وەک نیوەی داهاتی نانەوتی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد کردووە.
PM:12:09:03/01/2025
ئهم بابهته 2420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت