بەپێی رۆژمێری مووچە بێت حکومەتی هەرێم نەچووەتە ساڵی نوێوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ کە رۆژی 2ی کانونی دووەمی 2025ە حکومەتی هەرێمی کوردستان تازە لیستی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی رۆژمێری مووچە بێت حکومەتی هەرێم نەچووەتە ساڵی نوێوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 11ی 2024ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە (2025/1/5) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە (2025/1/8) کۆتایی دێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادیارە.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، "لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم کە ڕۆژی 15/12/2024 لە بەغدا بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا کە تەمویلی مانگی 12 و ئەو بڕەی بۆ مانگی ی11 پێویستە چارەسەر بکات، لەگەڵ ئەوەی چەند تەرخانکراوێکمان لە پشکی هەرێم لە یاسای بودجە هەیە و بەپێی یاسا دەتوانین گواستنەوە (المناقلة)ی پێ بکەین بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، بەڵام دوای چەندین بڕیار بۆ گواستنەوەی بڕی 430 ملیار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ بەڵام کێشەی نوێ بۆ جێبەجێکردنی دروست کرا".
PM:10:39:02/01/2025
ئهم بابهته 7240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت