سەرۆکی نوێی ئەنەکەسە هەڵبژێردرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2025، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.


محه‌مه‌د ئیسماعیل له‌ شوێنی سلێمان ئوسوو بووە سەرۆکی ئەنەکەسە، لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە فه‌یسه‌ڵ یوسف، وته‌بێژی ئه‌نه‌كه‌سه‌ رایگه‌یاندووه‌، "به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د ئیسماعیل له‌ شاری قامیشلۆ بووه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د ئیسماعیل دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ دێت له‌ هه‌ڵبژاردنی سلێمان ئوسوو، كه‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و نابێت بۆ دوو خولی له‌سه‌ر یه‌ك، خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌".





PM:09:35:02/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 7148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت