هێزەکانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان ئاگاداردەکرێنەوە
وێستگەنیوز-
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی، کە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون، توانرا نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ببێتە ناوەندێکی تەندروستی بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی دڕێژخایەنی پێشمەرگە".
ئەمڕۆ 2ی کانوونی دووەمی 2025 نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ئاگادارییەکدا سەرجەم پێشمەرگە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئاگاداردەکاتەوە، کە دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەست دەکرێت بە دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە بۆ ئەو چارەخوازانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەمەبەستی وەرگرتنی دەرمانی مانگانە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەڕۆژی سێشەممە 7ی ئەم مانگە لیژنە دەست بەکاردەبێت و نەخۆشەکان دەبینێت و لە رۆژانی یەکشەممە و سێشەممە و چوارشەممە لیژنەکە دادەنیشێت".
ئاماژە بەوەشدراوە، "دەفتەر چارەسەری مانگانە تەنها بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و کەسی پلە یەکی ئەم دووانە دەکرێت".
PM:05:32:02/01/2025
ئهم بابهته 8376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت