هەسەدە: ئۆتۆمبێلێکمان تێکشکاند و دەیان چەکداری نزیک لە تورکیا کوژران


وێستگەنیوز-

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی نزیک لە تورکیا راگەیاند، هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بە دەیان چەکداری نزیک لە تورکیا لە منبیج کوژراون.


لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "هێزەکانمان لە گوندەکانی عەتشانە و مەستاحەی باشووری منبیج بەرەنگاری هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بوونەوە و شکستیان بە هێرشەکە هێناوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە شارۆچکەی ئەبوقەلقەلیش، هێزەکانمان بەرپەچی هێرشێکی گروپە چەکدارەکانیان دایەوە و زرێپۆشێکیان لە جۆری 'بی ئێم بی' لە دەوروبەری گوندی عەلوش تەقاندەوە و دەیان چەکداری نزیک لە تورکیا کوژران و برینداربوون".







PM:04:15:02/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 10012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت