شەڕێکی قورس لە نێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکان لەبەنداوی تشرین دروستبووە
وێستگەنیوز_
لەئێستادا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گروپە چەکدارەکانی سووریا بە پاڵپشتی هێزەکانی تورکیا لەنزیک بەنداوی تشرین لەرۆژئاوای کوردستان "لە شەڕێکی سەختدان و هێزەکانی هەسەدە لەبەرگرییەکی تووند و قورسدان و سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکاندووە."
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کەمێک لەمەوبەر گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین و هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبجی سەر بە هێزەکانی هەسەدە بە توندی وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.
هەر بەپێێ ئەو زانیارییانە، تا ئێستاش شەڕ و ئاڵۆزییەکی سەخت لە نزیک بەنداوەکە لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارە توندڕەوەکان و سەربازانی تورکیا بەردەوامە.
PM:02:36:02/01/2025
ئهم بابهته 10636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت