بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک کۆریای باشوور لێکۆڵینەوە لە سێ شوێنی هەستیاری فرۆکەوانی دەکات
وێستگەنیوز_AFP
بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەک، پۆلیسی کۆریای باشوور هەڵیانکوتایە سەر فرۆکەخانەی موان و نوسینگەکانی جێجو.
پۆلیسی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە، چوونەتەسەر فڕۆکەخانەی موان لە باشووری ئەو وڵاتە و نووسینگەکانی جێجو. ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فرۆکە نەفەر هەڵگرەکەی رۆژی یەکشەممە 29ـی 12ـی 2024، کە بەهۆیەوە 179 کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیس دەڵێت: " لە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممەوە، ئۆپراسیۆنی گەڕان بەدوای هۆکاری رووداوەکە لە سێ شوێنی جیاواز دەستیپێکردووە."
ڕوونیشیکردەوە، ئەو سێ شوێنە بریتین لە فڕۆکەخانەی موان، بارەگای هێڵی ئاسمانی جێجو لە سیئۆل و جگە لە نوسینگەیەکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ناوچەیی لە موان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "پۆلیس بەنیازە هۆکاری ئەم ڕووداوە و لایەنی بەرپرسیار بداتە دادگا."
بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، ئەم پشکنینانە بە تۆمەتی "کەمتەرخەمی لە کاردا و هۆکار بۆ دروستبوونی رووداوی مردن" دەستیپێکردووە.
لای خۆشیەوە رۆژی چوارشەممە 1ـی 1ـی 2025، چۆو جۆنگ وان، جێگری وەزیری فڕۆکەوانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، "پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لەسندوقی رەشی فرۆکەکە بکرێط بەمەبەستی گەیشتن بە تۆمارەکان و بەدەستهێنانی زنایاری زیاتر."
سەبارەت بە سندوقی ڕەشی دووەم کە گفتوگۆی کابینەی فڕۆکەوانی تێدایە، یەکەم داتای لێ دەرهێنراوە.
سەرجەم فڕۆکەکانی بۆینگ 737-800 کە لە کۆریای باشوور کاردەکەن، کە بەگوێرەی دەسەڵات ژمارەیان 101 فڕۆکەی خاوەندارێتی شەش هێڵی ئاسمانییە، کەوتوونەتە ژێر پشکنینەکانەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی سیستەمی ئامێری نیشتنەوە دەکەنە ئامانج، کە پێدەچێت لە فڕۆکە بەدبەختەکەدا لەکارکەوتبێت، بەپێی زانیارییەکان ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی بەرپرسیار لە سیاسەتی ئاسایشی فڕۆکەوانی، یو کیونگ -سو.
هەروەها چۆی سانگ مۆک، سەرۆکی بە وەکالەت دەڵێت: پێویستە بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لە فرۆکەی جۆری بۆینگ بکات و هەر هەڵە و کێشەیەکی هەبوو بە زووترین کات چارەسەری بکات. لە ئێستاشدا گەشتکردنی بەو جۆری فرۆکەیە قەدەغەیە هەتا کاتی دەرچوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان.
PM:12:14:02/01/2025
ئهم بابهته 676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت