هه‌سه‌ده‌: ڤیدیۆی‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ درۆنێكی‌ توركی‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ڤیدیۆی‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ درۆنێكی‌ توركی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌م مانگه‌دا سێ‌ فڕۆكه‌ی بایره‌قداری توركیمان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دیمه‌نی خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركی جۆری بایره‌قدار (TB2)ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ده‌وروبه‌ری پردی قه‌ره‌قۆزاك له‌ باشووری شاری كۆبانی خستیه‌خواره‌وه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ سێیه‌م فڕۆكه‌ی توركییه‌ كه‌ هێزه‌كانمان له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا خستوویانه‌ته‌ خواره‌وه‌".

ده‌شڵێت: "ئه‌م فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانانه‌ ئامرزای سەرەكی داگیركەری تورك بووە بۆ هێرشكردنە سەر گەلەكەمان و هێزەكانمان و به‌ درێژایی ساڵانی رابردوو داگیركه‌ری تورك تاوان و قه‌سابخانه‌ی زۆری له‌ڕێیانه‌وه‌ دژی گه‌له‌ ئاشتیخوازه‌كه‌مان و هێزه‌كانمان ئه‌نجامداوه‌".

هه‌سه‌ده‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌م فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانانه‌ ده‌بنه‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانمان و دوودڵ‌ نابین له‌خستنه‌ خواره‌وه‌یان به‌ هه‌موو رێگاكان و به‌گوێره‌ی تواناكانمان كه‌ هێزه‌كانمان په‌ره‌یان پێداوه‌".


بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:


PM:11:54:01/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 5008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت