شەوی سەری ساڵ 13 حاڵەتی برینداربوون لە سلێمانی تۆمارکراون


وێستگەنیوز_

سەبارەت بە حاڵەتەکانی برینداربوون لە بۆنەکانی شەوی سەری ساڵدا، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، شەوی سەری ساڵ 13 حاڵەتی برینداربوون لە سلێمانی تۆمارکراون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 حاڵەتی برینداربوون تۆمارکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، حاڵەتەکان لە جۆری رووداوی هاتوچۆ، شەڕەچەقۆ، بوورانەوە و تەنگەنەفەسی هەبووە، هەروەها حاڵەتیش هەبووە کە تەقەمەنی بەر چاوی کەوتووە و برینداربووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە شەوی رابردوودا 100 کەس لە شوێنە جیاجیاکان چارەسەری پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە، کە ئازاری سەرئێشە، ددان ئێشە و چەند گرفتێکی دیکەیان هەبووە.


PM:02:43:01/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت