کەشناسی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند
وێستگەنیوز_
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی 1ـی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ سێشەممە، 31-12-2024، نزیک دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
AM:11:53:01/01/2025
ئهم بابهته 2404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت