لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

‌وێنەی دوو منداڵەکە

وێستگەنیوز_

بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، دوو منداڵی تەمەن 6 و 10 ساڵان گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکی دیکەش بریندارە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو خوشک گیانیان لەدەستدا و خوشکێکی دیکەیان بریندارە و خێزانەکەش بە نەتەوە عەرەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لەدوای کاتژمێر 03:00ـی شەوەوە روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان منداڵەکان بەتەنیا لە ماڵەکەدا بوون.

ئەو منداڵەی دیکەشیان کە بریندار بووە، تەمەنی 3 ساڵانە.

لە رووداوەکەدا، دوو پشیلەش کە لەو ماڵەدا بەخێوکراون، سووتاون و نەتوانراوە رزگاریان ببێت.


AM:10:49:01/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو