قوباد تاڵه‌بانی‌: به‌هیوام هه‌موومان له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بین


وێستگه‌نیوز-

جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌به‌رده‌م ساڵێكی نوێی هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌داین و هیواداریشه‌ "هه‌موومان له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بین".

قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌یامێكی‌ كورتدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "ساڵی نوێ له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز بێت، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2025 دا ده‌رفه‌تی به‌دیهاتنی زۆر له‌ ئامانجه‌ دواكه‌وتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بڕه‌خسێت".

 قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت: "له‌به‌رده‌م ساڵێكی نوێی هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌داین، بۆیه‌ به‌هیوام هه‌موومان له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بین و پێكه‌وه‌ كه‌موكوڕییه‌كان چاك بكه‌ین".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتێكن كه‌ هه‌یه‌".


PM:06:20:31/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 5576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو