کەشناسیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای یەکەم رۆژی ساڵی نوێی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2024، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 1ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
PM:10:40:30/12/2024
ئهم بابهته 12028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت