هه‌ردی سه‌ڵاح بۆ به‌رپرسانی پارتی: هه‌موومان بۆ هه‌ڵگرتوون
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌رپرسانی پارتی ده‌ڵێت: "به‌ڵێن بێ ئه‌و جاره له‌و په‌ڕله‌مانه، یان به ته‌واوی ده‌تانكه‌ینه خزمه‌تكاری خه‌ڵك و ڕاستتان ده‌كه‌ینه‌وه ، یان تۆڵه‌ی سزادانی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌تان لێ ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌ردی سه‌ڵاح له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "سه‌برتان بێت، هه‌موومان بۆ هه‌ڵگرتوون"، نووسیویه‌تی: "با ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان هه‌ڵبژێردرێ و لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كاربن، ئینجا با ئه‌و وه‌زیری ته‌ندروستیه كاربه‌ڕێ كه‌ره به‌سه‌رۆكی حكومه‌ته كاربه‌ڕێ كه‌ره‌كه‌شیه‌وه جورئه‌ت بكا ئاوا به ملهوڕی گرێبه‌ستی دادۆشینی خه‌ڵك بكه‌ن و بیده‌نه كۆمپانیا خوازراوه‌كانی خۆیان".
ده‌شڵێت: "باده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان هه‌ڵبژێردرێ و لیژنه‌كان ده‌ست به كاربن، ئینجا با وه‌زیری ناوخۆیه كاربه‌ڕێ كه‌ره به‌سه‌رۆكی حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌شیه‌وه ئاوا به‌لووت به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو شتێك به خۆی بدا و مۆڵه‌تی جام ڕه‌شكردنێك به جێگره‌كه‌ی ڕه‌وا نه‌بینێ...".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڵێن بێ ئه‌و جاره له‌و په‌ڕله‌مانه، یان به ته‌واوی ده‌تانكه‌ینه خزمه‌تكاری خه‌ڵك و ڕاستتان ده‌كه‌ینه‌وه ، یان تۆڵه‌ی سزادانی چه‌ن ساڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌تان لێ ده‌كه‌ینه‌وه...".
PM:09:46:30/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 7776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت