محەمەد حاجی مەحمود: ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتی و پارتی دەبێت رێکبکەون هیچ چاری دیکەیان نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا لە دەست عەبدوڵڵا ئۆجەلانە.


ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2024، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، "ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە، هەرێم داهاتی خۆیەتی، ئەگەر لەسەر ئەوە رێککەوتنیش کرابێت، رێککەوتنەکە هەڵەیە".

ئاماژە بەوەشکردووە، "لە 1992ەوە تا 2003 هەرێمی کوردستان نە نەوتی هەبوو، نە لەبەغداوە پارەی بۆدەهات و نە لە ئەمریکاشەوە پارەی بۆدەهات، بەڵام مووچەش هەبوو، خزمەتگوزاریش هەبوو، پەرلەمان و حکومەت هەبوو، شەڕی ناوخۆشی پێوەدەکرا و بەشی هەمووی هەبوو، کەچی ئێستا نەوتیش دەفرۆشرێت، پارە لە ئەمریکاش وەردەگیرێت، باج و گومرگ هەیە، بەڵام بەش ناکات و ئەمەش جێگەی پرسیارە".

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە وتی، "دەبێت یەکێتی و پارتی رێکبکەون هیچ چارێکیان نییە، لەبەرئەوەی کە رێککەوتن پێکەوە دەتوانن حوکمی وڵات بکەن بۆ خۆشیان باشە و بۆ کوردیش باشە".

لەبارەی چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا محەمەد حاجی مەحمود وتی، "ئەگەر تورکیا بیەوێت چارەسەری کێشەی کورد بکات دەبێت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بیکات، بەڵام هەتاوەکو ئۆجەلان ئازاد نەبێت ئاشتی جێگیر نابێت لە تورکیا".







PM:05:37:30/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو