جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: 2025 بۆ هه‌رێم ساڵێكی گرنگ و هه‌ستیار ده‌بێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه 2025 بۆ هه‌رێم ساڵێكی گرنگ و هه‌ستیار ده‌بێت، ده‌شڵێت: "گرنگه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕوه‌وه هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بن".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "2025، ساڵێكی گرنگ و چاره‌نووسساز" رایگه‌یاندووه كه "ساڵی 2024 به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی سه‌خت بوو، هۆكاره‌كانیش زۆر بوون، به تایبه‌تیش كه سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به سپۆنسه‌ریی حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق و به پشتیوانیی هه‌ندێك حزب و ده‌سته به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام جێی شانازییه كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی له‌م ساڵه‌دا خزمه‌تێكی باش پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات و سه‌دان پرۆژه له زاخۆوه تاوه‌كوو هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش بكات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر له ساڵی 2024دا خۆشبه‌ختانه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و گرێیه‌كی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م شه‌رعیه‌تی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی زیاتر جێی دڵخۆشی بوو به‌وه‌ی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان توانی متمانه‌ی زیاتر له 800 هه‌زار ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت و له پێگه‌ی حزبی یه‌كه‌می كوردستاندا بمێنێته‌وه كه به ته‌نیا كورسییه‌كانی له كۆی كورسیی حزبی دووه‌م و سێیه‌م زیاتر بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌ڵێت: "له ئاستی هه‌رێمیشدا، له‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك ڕووداوی زۆر گه‌وره ڕوویان دا كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی گۆڕانكاریی گه‌وره بكرێت، به تایبه‌تیش كه ڕووداوه‌كان سه‌ره‌تا له غه‌ززه و پاشان له باشووری لوبنان و دواتر له سووریا و ئێستاش باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر هه‌یه لێكه‌وته‌ی ئه‌م ڕووداوانه بگاته عێراقیش".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی باس له‌وه ده‌كات كه "له چوارچێوه‌ی ئه‌م بارودۆخه، ساڵی 2025 بۆ هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی گرنگ و هه‌ستیار ده‌بێت، به تایبه‌تیش كه پاراستنی سه‌لامه‌تیی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌م گۆڕانكارییانه‌ی ناوچه‌كه و مسۆگه‌رتركردنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، خاڵێكی سه‌ره‌كییه و گرنگه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕوه‌وه هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له كۆتایی ساڵی 2025 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت كه گومانی تێدا نییه وه‌ك هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك بۆ كورد گرنگ و چاره‌نووسسازه و پێویسته پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت، به تایبه‌تیش كه به‌پێی ده‌رئه‌نجامی سه‌رژمێری، پێویسته ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه كه "هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كه ساڵی 2025 ده‌كرێ ساڵێكی چاره‌نووسساز بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته هه‌م به ئومێده‌وه پێشوازی لێ بكه‌ین، هه‌م ته‌واوی تواناكانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنی زۆرترین ماف بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌م ساڵه‌دا".
AM:12:01:30/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 4464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت