هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئیتر ناكۆكیی و دووبه‌ره‌كیی به‌سه‌


وێستگه‌نیوز-
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا نووسیویه‌تی‌: "ئیتر به‌س نییه‌؛ ناكۆكیی؟!، دوای په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆو، هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی عه‌بدی، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت لانی كه‌می چاره‌سه‌ر له‌ ڕێی گفتوگۆو به‌یه‌كگه‌یشتن و له‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌ ده‌بێت، مانه‌وه‌؛ په‌یوه‌ستی تێگه‌یشتنی لۆژیكیانه‌ له‌ واقیع ده‌بێت، یه‌كبونی نیشتمانیی؛ زامنی دیاریكردنی چاره‌نوس و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان ده‌بێت".


پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: "ئیتر؛ ناكۆكیی و دووبه‌ره‌كیی و ده‌به‌ره‌كیی و به‌ره‌ی خه‌ڵكیی؛ به‌سه‌، ناكرێت به‌هاتی كورد بكه‌ینه‌وه‌ به‌ ناهات و نه‌هامه‌تیی".

ده‌شڵێت: "سه‌رده‌مێكه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت نه‌ك حیزب، نه‌ك باڵ، نه‌ك ماڵ، نه‌ك مناڵ، كاتی به‌خۆداچونه‌وه‌ی خێراو ده‌ستپێشخه‌ریی ڕاستگۆیانه‌یه‌".

جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "نابێت چاوه‌ڕێی ساردبوونه‌وه‌ی ئاسنه‌كه‌ و وه‌ستانی گاسنه‌كه‌ بكه‌ین، ده‌بێت خێرا خۆمان سازو ئاماده‌ و یه‌كگرتوو بكه‌ین، ئیتر چاوه‌ڕوانیی ناوچه‌كه‌و سه‌نگی تایان دادی ئێمه‌ نادات".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "كاتی خستنه‌ڕووی سه‌نگی خۆمانه‌ كه‌ له‌ یه‌كبوونه‌وه‌ دێت، به‌بێ یه‌كبوونی نیشتمانیی؛ نه‌ سه‌نگ و نه‌ ده‌نگ و نه‌ ڕه‌نگمان نابێت".

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بۆ به‌رپرسانی‌ كورد راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌زمونتان له‌سه‌ركه‌وتن نه‌كرد، ئه‌زمون له‌ شكست بكه‌ن؛ به‌دوای ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ مه‌بن، كه‌وتن بكه‌ن به‌ سه‌ركه‌وتن".


PM:10:49:29/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 4512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو