ده‌ستگیركردنی‌ بكوژری‌ شوان مامه‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی‌ بكوژی‌ شوان مامه‌، ئامۆزای‌ جه‌مال مورتكه‌ به‌رپرسی‌ باڵای‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ راگه‌یاند.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار(ع.ح.ع.) مان ده‌ستگیر كرد، كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی هاوڵاتی (شوان صادق كارسول) ناسراو به‌ (شوان مامه‌)".

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "تۆمه‌تبار له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تای دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌…".

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست شاهین فوئاد په‌یامنێری‌ وێستگه‌ كه‌وتووه‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كه‌سێك به‌ناوی شوان مامه‌، كه‌ ئامۆزای جمال مورتكه‌یه‌ له‌ گوندی مورتكه‌ كوژرا.

وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌ وێستگه‌ گه‌یشتووه‌، كه‌سی‌ كوژراو به‌ته‌نیا له‌ باخه‌كه‌ی‌ بووه‌ و چه‌ند چه‌قۆیه‌ك  و یه‌ك گولله‌ش به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌یه‌تی‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت ناوبراو دوێنێ‌ كوژرابێت و ئه‌مڕۆ ئاشكرا بووبێت.


PM:10:36:29/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 12976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو