شوان مامه له باخه‌كه‌ی خۆیدا له گوندی مورتكه كوژرا
وێستگه‌نیوز، شاهین فواد-
له گوندی مورتكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ئامۆزایه‌كی جه‌مال مورتكه به‌رپرسی باڵای پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان كوژرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به‌ناوی شوان مامه، كه ئامۆزای جمال مورتكه‌یه له گوندی مورتكه كوژرا".
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، كه‌سی كوژراو به‌ته‌نیا له باخه‌كه‌ی بووه و چه‌ند چه‌قۆیه‌ك و یه‌ك گولله‌ش به جه‌سته‌یه‌وه‌یه‌تی.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت ناوبراو دوێنێ كوژرابێت و ئه‌مڕۆ ئاشكرا بووبێت.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ زانینی هۆكاری رووداوه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه و و رێگای چوونه گونده‌كه‌ش گیراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری وێستگه كه له نه‌قیب كارزان ساڵح وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، چه‌ند كه‌سێك به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به كوشتنی ناوبراوه‌وه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
PM:08:16:29/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 17592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت