پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای رۆژانی سەری ساڵ راگەیەندرا
وێستگەنیوز_
کەشناسێک لەبارەی کەشوهەوای سەری ساڵ رایگەیاند، "باران نابارێت بەڵام پلەکانی گەرمە بۆ ژێر سفر دادەبەزن و بەستن روودەدات".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "کەشوهەوای سەری ساڵ بە جۆرێک دەبێت، ئاسمان بەڕۆژ هەور و خۆر دەبێت و بەشەوان ساماڵ دەبێ و پلەکانی گەرما لە شەواندا بۆ سفر و ژێر سفری سەدی نزم دەبێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە شاخاوییەکان بەستن و شەختە دروست دەبێت و لە پێ دەشتەکان و ناوشارەکان بەهۆی چالاک بوونی بای باکووری ڕۆژهەڵات؛ کەش سارد دەبێت و خێرایی با لە 20 کم بۆ 45 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات."
ئاشکراشیکردووە، "بەم نزیکانە هیچ شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکە ناگرێتەوە."
PM:05:33:29/12/2024
ئهم بابهته 2436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت