کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2024، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
AM:11:41:29/12/2024
ئهم بابهته 2760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت