ئەمڕۆ بەغدا بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت


وێستگەنیوز-

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەغدا ئەمڕۆ پارەی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنێرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ پارەی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنێرینە لقەکانی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستان".

بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز وەریگرتووە، دابەشکردنی پارەی ئەو کارمەندانە کە ژمارەیان زیاترە لە 14 هەزار دەکەوێتە دوای پشووەکانی ساڵی نوێوە.






AM:11:02:29/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت