دەم پارتی کاتی ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئیمراڵی رادەگەیەنێت
وێستگەنیوز-
کۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و شاندی دەم پارتی کۆتایی هات، بڕیارە دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرابکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 28ی کانونی یەکەمی 2024، دەم پارتی راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر لە ئیمرالی ئۆجالانیان بینی".
دەم پارتی لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی ئاشکراکردووە، "شاندەکەمان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زانیاری و هەڵسەنگاندنەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ رۆژنامەنووسان و رای گشتیدا هاوبەش دەکات".
PM:06:50:28/12/2024
ئهم بابهته 7648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت