بەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتییانەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە رێگەی تیکتۆکەوە هاوڵاتییانی بێزارکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، "تیکتۆکچتیەک لە سنووری قەزای خەلیفان بەناوی ( ا،خ، ا ) دەستگیرکرا کەوا ببووە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان و رۆژانە لەرێگەی تیکتۆک جنێو قسەی نەشیاوی بە کەسایەتییەکان و ئافرەتان ئەدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران لەڕێگەی داواکاری گشتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کرایەوە، ئەمڕۆ شەممە 28ی کانونی یەکەمی 2024 لە لایەن بەشی پۆلیسی خەلیفانەوە دەستگیرکرا".
PM:05:08:28/12/2024
ئهم بابهته 6024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت