له سلێمانی كوڕێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی باوكی ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی كوڕێكی به‌تۆمه‌تی كوشتنی باوكی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام درابوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی كوشتن، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه تۆمه‌تباره به كوشتنی باوكی".
پۆلیس ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو زانیاری كوشتنی كه‌سێك گه‌یشته پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كرا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخست كه باوكێك له لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه كوژراوه و تۆمه‌تبار هه‌ڵاتووه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر "توانرا هه‌مان شه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی كوشتن، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت وده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام درابوو".
پۆلیس راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تبار (م. م.ع.) له‌دایكبووی ساڵی 2002 به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه.
PM:02:01:28/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 12148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت