كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ‌ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نمه‌ باران و به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی‌ گه‌رما زیاتر نزمده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2024 ئاسمان له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و به‌فرێكی كه‌م له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بێت به‌ (3-4) پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با  5 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 29- 12- 2024 ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ. خێرایی با  5 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر : 15 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی : 13 پله‌ی سیلیزی

دهۆك : 13 پله‌ی سیلیزی

كه‌ركوك : 16 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌ : 13 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ : 14 پله‌ی سیلیزی

حاجی ئۆمه‌ران : 5 پله‌ی سیلیزی

سۆران : 11 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان : 21 پله‌ی سیلیزی


AM:11:09:28/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت