هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبج بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌نبج ده‌كات و تێوه‌گلانی ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: "ته‌قینه‌كه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی توركیاوه ئه‌نجام دراوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبج بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌نبجی كرد.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبج-ی سه‌ر به هه‌سه‌ده له راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی مه‌نبج ده‌كه‌ین و هه‌ر تێوه‌گلانێكی هێزه‌كانمان له‌و كاره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌سه‌ده داوا له دانیشتووانی مه‌نبج ده‌كات كه هاوكاریان بن له دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره راسته‌قینه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه "له ریزه‌كانی بهكرێگیراوان (مورته‌زه‌قه‌كان)ی توركیا كه كرده‌وه تاوانكارییهكانیان له كوشتن، تاڵانكردن و تۆقاندنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له زیادبووندایه".
شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێك له ناوه‌ڕاستی شاری مه‌نبج له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌بی سوریا ته‌قییه‌وه و به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه.
AM:09:48:28/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت