ئه‌میندار و ئه‌ندامانی‌ نوێی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ هه‌ڵبژێردران


وێستگه‌نیوز-

له‌ نۆیه‌مین كۆنگره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، جارێكی‌ تر سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین به‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، هاوكات ئه‌ندامانی‌  نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ هه‌ڵبژێردران.

دوێنێ‌ هه‌ینی‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 850 ئه‌ندام، نۆیه‌مین كۆنگره‌ی ده‌ستپێكرد.

وشیار عه‌بدوڵا، وته‌بێژی كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كاره‌كانی یه‌كه‌مین رۆژی كۆنگره‌ به‌ كۆتا هات و توانرا په‌یڕه‌و و پرۆگرامی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ په‌سه‌ند بكرێت و هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ده‌سته‌ی باڵای به‌دواداچوونی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بكرێت.

وشیار عه‌بدوڵا وتی: "له‌ یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ هه‌رسێ پرۆسه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێهات، پرۆسه‌ی یه‌كه‌میان كه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتی بوو، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی كاندید كرده‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ركاربه‌رێكی هه‌بێت، به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ و ره‌ها به‌ ئه‌میندار هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و به‌مه‌ش خولێكی دیكه‌ له‌ پۆستی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو ده‌مێنێته‌وه‌".

وتیشی‌: "هاوكات پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ده‌سته‌ی باڵای به‌دواداچوون له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌ به‌ڕێوه‌چوو".

وته‌بێژی كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتوو باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "ئه‌مجاره‌ په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی یه‌كگرتوو به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری كراوه‌، ئه‌و مه‌رج و به‌ربه‌سته‌ یاساییه‌ هه‌ڵگیراوه‌ كه‌ بۆ دانانی ئه‌مینداری گشتیی هه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك توانای هه‌بێت و ده‌نگ بێنێت، ده‌توانێت ئه‌مینداری گشتی بێت".

كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ درێژه‌ به‌كاره‌كانی بدات و ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێك نه‌یه‌ته‌ پێش، ئه‌وا كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌ به‌ كۆتا دێت.

ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌دا:


AM:08:56:28/12/2024










ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت