کەشناسیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو و رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمشەو و رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێشبینى دەکرێت ئەمشەو نمە باران لە هەندێک ناوچە بارانى مامناوەند بەشێوەى بچڕبچڕ کە هەندێک کات هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بەردەوام بێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دوای نیوەشەو بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەى گەرمیان بەردەوامى دەبێت تا بەرەبەیان، مەودای بینینى ئاسۆیی (5-8) کیلۆمەترە بەهۆی بوونى تۆز لە هەوادا".

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە:
هەولێر 1.4 ملم
شەمامک 0.8 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانى 4.7 ملم
چەمچەماڵ 1.5 ملم
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 3.5 ملم
ئاکرێ 5.2 ملم
ئامێدى 11.8 ملم
بامەرنێ 3.6 ملم
بارزان 12.8 ملم
بازیان 0.2 ملم
دەبەندیخان 8.6 ملم
حاجى ئۆمەران 14.8 ملم
هەڵەبجە 2.0 ملم
هەڵشۆ 4.6 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 2.6 ملم
مەیدان 0.8 ملم
سۆران 9.8 ملم
پێنجوێن 7.2 ملم
قەڵادزێ 1.8 ملم
مێرگەسور 4.8 ملم
کەرکووک 0.2 ملم
خانەقین 0.4 ملم



PM:09:43:27/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 11568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو