هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەدەکرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بەهۆی داڕووخانی پردی گەلی عەلی بەگەوە هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگای رواندز بێخاڵ بۆ خەلیفان، هاتنیش لە هەولێر بە پێچەوانەوە لە خەلیفان بۆ سۆران قەدەغە دەکات.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران هاتووە، "ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر بە هەموو جۆرێکی، ترێلە، لۆری و قەلاب، دەکەینەوە کەوا هاتووچۆکردن لە کاتژمێر (7)ی بەیانی تا کاتژمێر (7)ی شەو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە رێگای رواندز بێخاڵ بۆ خەلیفان ، هاتنیش لە هەولێر بە پێچەوانەوە لە خەلیفان بۆ سۆران".
ئاماژە بەوەکراوە، "هۆکاری قەدەغەکە داروخانی بەشێک لە پردی گەلی عەلی بەگ بە هۆکاری رووداوێکی هاتووچۆ، داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندی بریارەکەبن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەپێچەوانە سەرپێچیکار رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
PM:08:52:27/12/2024
ئهم بابهته 5144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت