مەزڵوم عەبدی: هۆشداری ده‌ده‌ین له كاره‌ساتێك كه هه‌ڕه‌شه له شاری كۆبانی ده‌كات
وێستگەنیوز-
فه‌رمانده‌ی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، هۆشداری ده‌ده‌ن له كاره‌ساتێك كه هه‌ڕه‌شه له شاری كۆبانی ده‌كات، ئاماژە بەوەشدەکات، پێیانوایه سوریا ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی نا ناوه‌ندیی فره‌یی دیموكراتی هەبێت.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) رایگەیاند، "له رۆژی دووه‌می ئۆپەراسیۆنی (ردع العدوان)وه، هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له سوریا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ دانوستانێكی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شام نییه".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له رۆژی دووه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شام دروستبووه، بۆ خۆبه‌دوورگرتن بووه له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانمان له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له كا‌مپه‌كانی ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت، كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیاوه ڕووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه، تائێستاش ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه".
ئەوەشی خستەڕوو، "هۆشداری ده‌ده‌ین له كاره‌ساتێك كه هه‌ڕه‌شه له شاری كۆبانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن توركیاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشنیازمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوچه‌یه‌كی له‌چه‌ك داماڵراو، به‌ڵام تائێستا ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه".
مەزڵوم عەبدی جەختی لەوەکردەوە، "پێمانوایه سوریا ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی نا ناوه‌ندیی فره‌یی دیموكراتی هەبێت، ناسنامه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی به ده‌ستوور تێدا پارێزراو بێت، له‌گه‌ڵ مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا به گه‌لی كوردیشه‌وه، شێوازی سیستمی حوكمڕانیش، كه پێمانوایه گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، پرسێكه بۆ ئیراده‌ی گه‌لی سوریا و گفتوگۆ ده‌ستورییه‌كان جێده‌هێڵرێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان پێوێسته له‌ناوخۆماندا بێت به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و سه‌رپه‌رشتیكردن".
PM:07:26:27/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 5920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت