پەیڕەوی ناوخۆی یەکگرتوو پەسەندکرا
وێستگەنیوز-
کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی حزبەکە پەسەندکرا.
شاهین فوئاد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "کەمێکی دیکە هەڵبژاردن بۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و ئەندامانی سەرکردایەتی و دەستەی بەدواداچوون بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەک کاندید هەیە بۆ ئەمینداریەتی گشتی یەکگرتوو ئەویش مامۆستا سەڵاحەدین بەهادینە و دەنگدان بەشێوەی نهێنی بەڕێوەدەچێت".
کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە بەشداری 850 ئەندام بە دروشمی "بەرەو ئایندەیەکی گەشتر" دەستیپێکرد و ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.
PM:04:22:27/12/2024
ئهم بابهته 6584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت