ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: پێویسته مافی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری سوریا دیاری بكرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هۆشداری دا له‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه، ده‌شڵێت: " كارمان بۆ پرسی كورد له سوریا كردووه و پێویسته مافی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری سوریا دیاری بكرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كۆنگره‌ی نۆیه‌می حزبه‌كه‌ی كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه "دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه و له سوریا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره رووی دا و گه‌لی سوریا به بارودۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "ئه‌گه‌ر سوریا له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕه‌كانی دنیا په‌یوه‌ندی دروست نه‌كات سه‌ركه‌وتوو نابێت".
وتیشی: "له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی خۆمانه‌وه كارمان بۆ پرسی كورد له سوریا كردووه ده‌خوازین گه‌لی كورد له‌و وڵاته به ئاواته‌كانی خۆی بگات و پێویسته مافی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری سوریا دیاری بكرێت".
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو و له دوو هه‌ڵبژاردنی رابردوودا یه‌كگرتوو به‌ره‌وپێش چووه".
ده‌شڵێت: "شه‌ڕكردن دژی ناعه‌داله‌تی و سته‌م و گه‌نده‌ڵی، دیندارییه و هیچ كاتێك قبوڵی ناعه‌داله‌ت و گه‌نده‌ڵی ناكه‌ین و له دادگای فیدڕاڵی دژی قه‌یرانی مووچه سكاڵامان تۆمار كرد".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین راشیگه‌یاند كه "ته‌نازول كردن بۆ برا ئیسلامییه‌كانمان له كوردستان مه‌بده‌ئه و هه‌موو ئیسلامییه‌كانی كوردستان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه و برا و كه‌سی خۆمانن".
AM:11:42:27/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 7108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت