كه‌شناسی هه‌رێم: هه‌وره‌بروسكه و لێزمه باران ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ باران بارین ده‌ستپێده‌كات و هه‌ندێك جار لێزمه‌باران و هه‌وره‌بروسكه ده‌بێت و له ناوچه ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و ناوچه سنووریه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی 12ی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه كه " ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، سه‌ره‌تا نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له سنوری پاریزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌بارێت، پاشان بۆ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌دواوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت. له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و ناوچه سنووریه‌كان به‌فربارین ده‌بێت. پێشبینی ده‌كرێت بۆ كاته‌كانی شه‌و ڕێژه‌ی دابارین زیاد بكات و هه‌ندێك جار ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه باران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1 تا 3 پله نزمتر ده‌بێت به‌راوورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ و مه‌ودای بینین 6 – 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و خێرای با 15 بۆ 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هه‌ندیك كات خێراییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات بۆ سه‌رووی 40 كیلۆمه‌تر".
سه‌باره‌ت به كه‌شی سبه‌ینێ شه‌ممه، كه‌شناسی ده‌ڵێت: "ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و له كاته‌كانی به‌یانیدا نمه باران له هه‌ندێك ناوچه ده‌بارێت. هه‌ندێك كات له ناوچه شاخاویه‌كان بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت و له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ كۆتایی به‌م شه‌پۆله باران بارینه دێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به 1-3 به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ و خێرایی با 10بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 8– 10 ) كم ده‌بێت".
راشیگه‌یاندووه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر :13 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 12 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 13 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 16 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 11 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 13 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 3 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 9 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 16 پله‌ی سیلیزی
AM:10:53:27/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 10848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت