هەسەدە: وتەکانی ئەردۆغان پەیامێکی ڕوونی تیرۆریستییە و بۆ ترساندنی کوردە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، 25ـی 12ـی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "مەترسیی داعش و پەکەکە/پەیەدە" لە سووریا هەیە و سوورین لەسەر لەناوبردنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییانەی مەترسی بن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و سووریا. بکوژە دابەشکەرەکان، یان خۆیان چەک دادەنێن، یانیش لەگەڵ چەکەکانیان لە خاکی سووریا دەنێژرێن''، ئەمرۆ پێنجشەممە 26ـی 12ـی 2024، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، "وتەكانی ئەردۆغان تیرۆریستییە و بۆ ترساندنی كوردەكانە."

لەو بارەیەوە فەرهاد شامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، قسەكانی ئەردۆغان هەوڵێكە بۆ ترساندنی دانیشتوانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

دووپاتیشی کردەوە کە، "ئەو شێوە قسە كردنەی ئەردۆغان، پەیامێكی ڕوونی تیرۆریستییە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسەی هەسەدە باس لەوە دەکات: تەنها ئامانج لە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی سووریای دیموكرات نییە، بەڵكو ئامانجی سەرجەم گەلی كورد و سوورییەكانە كە زۆر ئازاریان لە هێرشەكانی گروپە چەكدارەكانی سووریا، داعش و سوپای ئازاد چێشتووە."


PM:01:08:26/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 5392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت