شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمرۆ پێنجشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی باران و بەفر لە دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە کوردستان و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی وەزارەت، بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی بەفر بارین دەكرێت، بۆیە پلەكانی گەرماش بەنزیكەیی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن. دەستپێکى کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى دهۆک دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بە سبەی هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاسمان بەگشتىی هەوری تەواو دەبێت، کاریگەرى شەپۆڵى باران بارین لەسەر ناوچەکە زیاد دەکات و سەرجەمى ناوچەکە دەکەوێتە ژێرکاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەتایبەت لە کاتەکانى دواى نیوەرۆى ڕۆژى هەینى، باران بارین بەشێوەى بارانى مامناوەند و هەندێ ناوچە لێزمەبارانى پچرپچر هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەت لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەرین لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک کاتدا.
PM:12:12:26/12/2024
ئهم بابهته 3116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت