حکومەتی غەززە: تەنها ئەمڕۆ ئیسرائیل پێنج رۆژنامەنووسی کوشتووە
وێستگەنیوز_
حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، "تەنها ئەمڕۆ ئیسرائیل پێنج رۆژنامەنووسی کوشتووە؛ و دڵنیاین لەوەی ئیسرائیل بە مەبەست سەدان ڕۆژنامەنووسی کوشتووە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، سزای بدات."
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەی میدیایی حکوومەتی غەززە؛ تێیدا هاتووە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26 12ـی 2024، هێزەکانی ئیسرائیل پێنج ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینییان لە غەززە کوشتووە، بەمەش ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکوو ئێستە کوژراون، گەیشتە 201 کەس."
ئاماژە بەوەش کراوە: بە توندی ئیدانەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دەکەین، ئیسرائیل بە مەبەست ڕۆژنامەنووسەکان دەکاتە ئامانج، بۆ ئەوەش ئێمە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا بە بەرپرسیار دەزانین.
لە راگەیەندراوەکەدا، حکومەتی غەززە داوا لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی دەکات بەهۆی "جینۆسایدکردنی ڕۆژنامەنووسان، ئیسرائیل لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزا بدات."
AM:11:22:26/12/2024
ئهم بابهته 960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت