رۆژنامەی سەباح: ئەمڕۆ یان سبەی شاندێکی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەکەن


وێستگەنیوز_

رۆژنامەی سەباحی تورکی ئاشکرای دەکات، "ئەمڕۆ یان سبەی دوو پەرلەمانتاری دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەکەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی 11ـی 2024، رۆژنامەی سەباحی تورکیا رایگەیاند، داواکارییەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ ناردنی شاندێک بۆ ئیمراڵی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بە ئەرێنی وەڵام دراوەتەوە و ئەمڕۆ یان سبەی هەریەک لە سری سوورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ و پەرورین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان دەچنە ئیمراڵی.
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ پەیوەندی لەنێوان دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە دوورگەی ئیمرالی دەستبەسەرە، وەڵامێکی ئەرێنی دراوەتەوە. 
 
لە رۆژی 22ـی 10ـی 2024، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە ئۆجەلان داوا لە پەکەکە بکات چەک دابنێت و دوای ئەوەش ئەردۆغان پشتیوانی لە قسەکانی کرد. لە هەمانکاتدا باخچەلی رایگەیاندبوو، "پێویستە دەم پارتی و ئۆجەلان کۆببنەوە."


AM:10:20:26/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت