نێچیرڤان بارزانی: به رووداوی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان زۆر خه‌مبار بووم
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به رووداوی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان زۆر خه‌مبار بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی ئێكس په‌یامێكی له‌باره‌ی تێكشكانی فڕۆكه ئازه‌ربایجانییه‌كه له وڵاتی كازاخستان بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی "زۆر خه‌مباربووم به رووداوی تراجیدیی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئازه‌رباجیان له كازاغستان، هاوخه‌مم و نزا بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌م كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه كاریگه‌ر بوون".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوشانی ئازه‌ربایجان ده‌وه‌ستێت".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئازه‌ربایجان له نزیك شاری ئاكتاوی كازاخستان به 67 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته‌خواره‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا گیان له‌ده‌ستدانی 38 كه‌سیان پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
PM:10:43:25/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 4152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت