هه‌سه‌ده‌: رووبه‌ڕووی‌ هێرشێكی‌ توركیا و مورته‌زه‌قه‌كانی‌ بووینه‌ته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی‌ سوریای‌ ئازاد "هه‌سه‌ده‌" رایگه‌یاند كه‌ سوپای‌ توركیا و مورته‌زه‌قه‌كانی‌ له‌ به‌نداوی تشرین و گونده‌كانی ده‌رووبه‌ری هێرشیان ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئێستا به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه‌.


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی‌ سوریای‌ ئازاد راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ "هێزه‌كانمان له‌ به‌نداوی تشرین و گونده‌كانی ده‌رووبه‌ری رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی توركیای داگیركه‌ر و مورته‌زه‌قه‌كانی‌ (به‌كرێگیراوه‌كانی) بوونه‌ته‌وه‌".

هه‌سه‌ده‌ ده‌ڵێت: "شه‌ڕه‌كه‌ زۆر چڕ و قورسه‌ و داگیركه‌ری توركیا به‌توندی ئه‌و ناوچانه‌ بۆردومان ده‌كات".


PM:06:11:25/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت