"شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه"
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی باران بارین و هه‌وره‌گرمه و هه‌وره‌تریشقه و به‌فر له‌گه‌ڵ خێرایی با و خۆڵبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
پشتیوان ئیبراهیم شاره‌زای كه‌شناسی كورد به وێستگه‌نیوزی وت كه "له دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 26 - 27 /12/ 2024 باران بارین ده‌ست پێده‌كات و سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی دهۆك و زاخۆ و پاشان به‌پێی كات ده‌گاته سنوره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم".
وتیشی: "رێژه‌ی بارانه‌كه به‌پێی ناوچه‌كان جیاوازه سه‌ره‌تا خێرایی با ده‌ست پێده‌كات و خۆڵبارینی له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌هۆی خێرایی باكه‌وه شێ به ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه هه‌ڵ ده‌كشێ و خێرایی با نزیك ده‌بێته‌وه له 50 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به‌پێی كات و شوێن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌م شه‌پۆله‌دا هه‌ندێ كات تاوه‌بارانی به‌خۆڕ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌وره‌گرمه و هه‌وره‌تریشقه و به‌فر له‌و ناوچه شاخاوییانه ده‌بارێت كه له به‌رزی 1500 مه‌تر له‌سه‌رووی ئاستی ده‌ریاوه بن".
پشتیوان ئیبراهیم راشیگه‌یاند كه "له‌كاتی شه‌پۆله‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه له 29/12/2024 كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه كۆتایی دێت".
PM:05:39:25/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 10712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت