زیاد جەبار: نەمبیستووە یەکێتی قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردبێت
وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێشتا پرسی دیاریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکلانەبووەتەوە و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی 12ـی 2024، زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێستا لە قۆناغی دانیشتن و گفتوگۆداین بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، کۆبوونەوەکان بەردەوامن."
دەربارەی پرسی مووچە و کارکردنی حیزبەکەی لە سێ ساڵی رابردوودا، زیاد جەبار وتی: یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا بووە بە تایبەت لەگەڵ حکومەتی ناوەند و هێزە عێراقییەکان. هەروەها سەرجەم ئەو پەیوەندییانەی هەمانە بەکارهاتووە لە پێناو زامن کردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی تەوینی مووچە، کە داواکاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، لە ئێستادا یەکێتی بە بەرنامەیەکی وورد و ئەنجوومەنێکی بۆ دروستکردووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بەغدا؛ و کار لەسەر تەوتینی مووچە دەکات."
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی عومەر ئەحمەد سەبارەت بەوەی کە دەوترێت پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی دەبێت و کاندیدیان قوباد تاڵەبانییە، زیاد جەبار وتی: "شتی وام نەبیستووە و هەتا ئێستا دانوستان و کۆبوونەوەکان بەردەوامن، لەسەر هەرچی رێککەوتن؛ گرنگ ئەوەیە بەیەکەوە بین و حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت و خەڵکی بە هی خۆی بزانێت."
PM:12:03:25/12/2024
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت