روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: هێزێکى ئەمریکا بە هەمیشەیى لە کۆبانێ جێگیربوون


وێستگەنیوز_

رامى عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، هێزێکى ئەمریکییەکان بەشێوەیەکى هەمیشەیى لە شارى کۆبانێ جێگیربوون.

ئەمرۆ چوارشەممە 25ـی 12ـی 2024، رامى عەبدولڕەحمان رایگەیاند: هێزە ئەمریکییەکە لە باڵەخانەیەکى شارى کۆبانێ جێگیربوون و بۆ هەمیشە دەمێننەوە.

لەبارەى شەڕو پێکدادانەکانەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە دوولاوە بەرەو منبج پێشڕەوییان کردووە، یەکەمیان لە باشوورى رۆژهەڵاتەوە 12 کیلۆمەتر لە ناوەندى شارەکەوە دوورن و لە میحوەرى باشووریشەوە 17 کیلۆمەتر لەناوەندى شارەکەوە دوورن.

پاش کشانەوەى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج، 10 رۆژ لەمەوبەر شارەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیاوە دەستى بەسەرداگیرا، بەڵام لە دووشەممەوە هێزەکانى سووریاى دیموکرات ئۆپراسیۆنێکى بۆ گرتنەوەى شارەکە و دەوروبەرى دەستپێکردووە.


AM:09:29:25/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت