کەشناسی: یەکەم شەپۆلی بارانبارینی زستانە دەستپێدەکات


وێستگەنیوز_

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی پچڕ پچڕی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق بگرێتەوە و هەتا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمرۆ چوارشەممە 25ـی 12ـی 2024، دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە پێنجشەممە 26ـی 12ـی 2024ـەوە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تاوە بارانێک لەگەڵ هەندێک جار هەورە بروسکە دەست پێدەکات، کە ڕێژەی بارینەکە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە بەراورد بە شارەکانی کەرکووک و دیالە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم شەپۆلەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، پێشبینی کەمترین ژێرەی باران لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەکرێت، بەڵام لە ئێوارەی هەینییەوە تاوەکوو ڕۆژی دواتری شەپۆلە دەگاتە ترۆپک لە هەندێک ناوچە دەبێتە لێزمە باران و ئێوارەی شەممە شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت.

وەرزی زستانی ئەم ساڵ چوار ڕۆژە لە 21ـی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و لە وەرزی پاییزدا کەمترین باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باریوە.


AM:08:34:25/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 7976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت