تەندروستیی غەززە: ژمارەی کوژراوان 45 هەزار کەسی تێپەڕاند


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 12ـی 2024، تەندروستیی غەززە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە زیاتر لە 20 کەس کوژراون، لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو: بۆ مەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ڕێککەوتن نزیکین.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماری کوژراوانی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە راگەیاند و دەڵێت: بەهۆی هێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە زیاتر لە 20 کەس کوژراون. بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ـی 10ـی 2023ـوە گەیشتە 45 هەزار و 338 کەس، نزیکەی 108 هەزار کەسیش بریندارن.

لە ئێستادا، دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی زۆر هەیە، بە جۆرێک بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لە رێککەوتن نزیکن.

ڕۆژی 7ـی 10ـی 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاوڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.


PM:09:50:24/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو