قوباد تاڵه‌بانى: ئەزموونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیری پێمان دەڵێت چارەنووسمان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه


وێستگەنیوز_

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەزموونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیریی پێمان دەڵێت چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان.

قوباد تاڵه‌بانى بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق.

دووپاتیشی کردووەتەوه‌، ئەزموونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیری ناوچەکە پێمان دەڵێت ئاسایش و سەقامگیری و چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان.


PM:08:48:24/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو